سیرووس بەیگزادە و محەممەد حوسەین دێقانی دەستبەسەر کران


ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو هاووڵاتی کوردستانی بە ناوەکانی سیرووس بەیگزادە و محەمەد حوسەین دێقانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

سیرووس بەیگزادە یەکشەممە‌‌‌ ڕێکەوتی۲۷ی سەرماوەز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران.
تا ئێستا دیاری نەکراوە کە لە کام گرتووخانەیەکدا ڕاگیراوە و بە چ تۆمەتێک تۆمەتبار کراوە.
لەڕاپۆرتێکی تردا ئاشکراکراوە کە لە ڕێکەوتی۲٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران محەمەد حوسەین دێقانی خوێندکاری بەشی وێژەی فارسی زانکۆی ڕازی کرماشان لەماڵی خۆی لەشاری یەزد دەستبەسەر کردووە.
جێی ئاماژەیه که ئەم خوێندکاره بڕیاربوو بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت، بەڵام بارمتەکە هەڵوەشێنرایەوە و دەبێت تا کاتی دانشتنی دادگاییەکە لە گرتووخانەکە دا بمێنێتەوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *