ناڕەزایی دەربڕینی نیشتەجێ بووانی (مسکن مهر)ە کانی ڕوانسەر بەرانبەر بە بەرپرسانی کارەبای ئەوشارە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەهۆی هەبوونی حەشیمەتێکی زۆری نیشتەجێ بوو لە بیناکانی (مسکن مهر) وهاتوچۆی زۆری خەڵک لەوشوێنانە بەڵام هیچ باسێک لەگڵۆپی ڕووناک کەرەوە لەشوێنی هاتووچۆکردنی خەڵک بوونی نییە.

بەکوتەی دانیشتوانەکەی تابە ئێستە چەنددین جار داوایان لەبەرپرسانی پێوەندی دار کردووە بەڵام تاهەنووکەیش وڵام وخاوەندارییەکیان نەکردووە. یەکێک لەدانیشتوان ڕایگەیان بەهۆی گەندەڵی ودزی زۆرەوە لەو بینایانە هەنووکەیش بەشی هەرەزۆری کێشەکان بێ چارەسەر ماونەتەوە.

جێگەی باسە بەم بۆنەوە خەڵکانێکی زۆرلەشاری جوانڕۆ چاوه‌رێی وەرگرتنی یەکەکانیانن بەڵام بەهۆی دزی وگەندەڵی ناوەندە پێوەندی دارەکان کار وەکوو خۆی وبەپێی بەڵێن وگرێبەستەکان ناچتە پێشەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان