پاوە؛ برینداربونی چاوی هاوڵاتییەک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی، فیرووز میرانی هونەرمەند و خەڵکی شاری پاوە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، چاوی خەساری گرانی بەرکەوتووە.

جێی سەرنجە؛ ناوبراو لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵک لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتت ئێرانەوە برینداربووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *