ک.م.م.ک.:
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، توبا ڕۆستەمی، دایکی بیژەن ڕۆستەمی، کرێکارێک کە لەلایەن هێزە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە ڕفێندرابوو، لە پەیامێکدا داوای لە خەڵک و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە دەنگی منداڵەکەی بن .
بیژەن ڕۆستەمی ڕۆژی سێشەممە ١ی سەرماوەز، لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێندرا و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
پەیامی توبا ڕۆستەمی بێ دەستێوەردان بەم شێوەیەیە:
بە هانای مناڵەکەمەوە بچن.
دەزگای ئیتلاعات و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بیژەن ڕۆستەمی کوڕی منیان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی ڕفاندووە و هیچ هەواڵێکمان لەسەری نییە”.
ڕۆژانە چەند جارێک سەردان دەکەین بۆ زانینی بارودۆخی بیژەن، ڕووبەڕووی مامەڵەی خراپیان دەبینەوە.
تا ئێستا بیژەن لە دوو پەیوەندی کورتدا و لە ژێر فشاردا پێی ڕاگەیاندووین کە نەچینە بەر دەرگای ئیتلاعات بەبێ زانیاری.
لە دەنگی بیژەن تێدەگەین کە فشارێکی زۆری خراوەتە سەر.
داوا لە هەمووتان دەکەین دەنگی کوڕەکەم بن.
کوڕە دووانەکانی بیژەن (کایا و کارێن) پێویستیان بە باوکیان هەیە.
دامودەزگای زانیاری و ئاسایش بەرپرسیارە لمەڕ گیانی بیژەن کە هەرچییەک بەسەر کوڕەکەمدا بێت.
خەڵکینە مەهێڵن زیاتر ئازاری کوڕەکەم بدەن.
تاکە تاوانی کوڕەکەم کە منیش دان بەوەدا دەنێم ئەوەیە کە کرێکارە.
توبا ڕۆستەمی، دایکی بیژەن ڕۆستەمی
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەنگی زیندانییەکان، دەستبەسەرکراوان، ڕفێنراوەکان و بنەماڵەکانیان بووە، بەرپرسیارێتی تەندروستی هەموو ئەو کەسانەی کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پاسەوانی تایبەت و جلی تایبەت ڕفێنراون لە ئەستۆی بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێت.
ک.ح