عەلی خامنەیی لە فتواێیکدا دەڵێت؛ لێخوڕینی بایسیکل بۆ ژنان لە ناو کۆمەڵگا ولە پێش چاوی کەسانی نەناسراو ، پاکداوێنی ژنان دەخاتە ژێر پرسیار و دەبێت وەلا بنرێت.
بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نوسینگەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرسیارێک دا کە سەردەرکردنی فتوواێیک لەسەر تێروانینی و فتوایی عەلی خامنەیی لە سەر لێخورینی بایسیکل لە لایەن ژنانەوە چییە؟ لە بڵاوکراوەێدا بەم جۆرە شرۆڤەی فتواکە دەکات؛
دووچەرخە سواری ژنان لە پارک و شەقام و شوێنە گشتیەکاندا کە کەسانی “نامەحرەمی “تێدابێت زۆر سەرنجراکێشی پیاوانە و کۆمەڵگا بەرەو فیتنە و ئالودەبوون دەبات و لە گەڵ پاکداوێنی و شەرمی ژناندا یەک ناگرنەوە و دەبێت وەلا بنرێت.
ئەم فتوایە لە هەلو مەرجێکدا دەردەکرێت کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاکانی مەدەنی و وەرزشی چەندین کەمپینیان بۆ پشتگیری لە دووچەرخە سواری ژنان پێک هێنا بوو.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، وێرایی شەرمەزارکردنی ئەو جۆرە تێروانینە، داوایی هەلوێستی خەلک دەکات لەسەر ئەو بابەتە و پێوسیتە تەواوی کۆمەلگا پشتیوانی لە مافە یەسان و هاوبەشەکان بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


