کۆمینی گەردوونی پزیشکان لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،بێبەش کردنی بەندکراوانی سیاسی لە دەوا و دەرمان ،بە شێوازێکی (ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرە ملی ) وێنا دەکات و مەحکومی دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەم ڕیخراوەیە دوپاتی دەکاتەوە بێبەری کردنی دەوا و دەرمان ،پیشاندەری هەڵسوکەوتی نایاساییە و شێوازێکی ئەشکەنجە و دژی مرۆڤایەتیە کە بە ڕاشکاوی بەپێی یاسا نێونەتەویەکانی مافی مرۆڤ قەدەغە کراوە.
مایکل مارمووت لە مەڕ ئەم مژارە دەنوسێت:پەرۆشی ئەم شێوازە هەڵسوکەوتانەین کە لە ڕاپۆرتەکاندا هاتوە و پێمان باشە بۆ ئێوە (ڕیبەرانی ئێران) دوپاتی بکەینەوە ،کە حوکومەتی ئیسلامی ئێران کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانی کەلتوری،کۆمەڵایەتی و ئابوری واژۆ کردوە و بەم شێوەیە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی خاڵی ۱۲ی مافی شارۆمەندی کە دەبێت هەر شارۆمەندێک لەباشترین ستانداردی ڕۆحی و جەستەی کەڵک وەر بگرێت.
مارمووت لەم نامەیەدا ئاماژە دەکات کە مافی بەهرەمەندی لە خزمەت گوزاریە پزشکیەکان لە (خاڵە سەرەکی و بنەڕەتیەکانی)ماف مرۆڤە.
یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆ دەرمانی بەندکراوان دەڵێت:((بەندکراوان دەبێت لە خزمەت گوزاری پزشکی بە هەمان شێوە ی خەڵکی ئاسایی ناو کۆمەڵگا بەهرەمەند ببن ،و دەبێت خزمەتگزاریە دەرمانیەکان بە خۆڕایی و بە بێ هیچ جۆرە جیاوازیەک بەهرەمەند ببن)).
مایکل مارمووت لە بەرپرسانی ئێرانی داوا دەکات،دەست لەبێوەری کردنی پزشکی کەوەک چەشنێک لە ئەشکەنجە ڕابگرن و بەڵێن بدەن کە بەرپرسانی ئەمنیەتی وبەرپرسانی بەندیخانەکان،کە گۆمانیان لێدەکرێت بەندکراوانیان لە خزمەتگوزاری پزشکی بێبەری کردوە ،دەستبەسەر و سزا بدرێن.
ڕیخراوەی جیهانی پزشکی بە هیوای ئەوەکە ڕیبەری ئێران هەنگاوی ئەرێنی بۆ چارەسەری ئەم کێشە هەڵبێنێت. لە کۆتایدا داوای کرد کە مەرەخەسی پزشکی بەندکراوانی نەخۆش بدرێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان