بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ۲۰ی خەرمانانی ۱۳۹٥ی هەتاوی عەدنان حەسەن پوور،ڕۆژنامەوانی زیندانی له ئێران، بەتێپەڕاندنی ۱۰ساڵ زیندان، لەزیندانی مەریوان ئازاد كرا.
عەدنان حەسەن پوور، ئەندامی دەستەی نووسەران حەوتوونامەی دوو زمانەی (ئاسۆ)”کوردی وفارسی”بوو، لە هاوینی ٨٦ بە تۆمەتی محاربە، ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا کە ئەم حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە لە رۆژهەلاتی کوردستان پشت ڕاست کرایەوە، بەڵام پاش دوو ساڵ کێشمەکێشمی قەزایی، پاشان لەسەر داواکاری پارێزەری ناوبراو ساڵح نیکبەخت دۆسیەکەی لەدیوانی باڵای ئێران سەر لە نوێ پێداچوونەوەی پێداکراو حوکمەەی بووبە ۳۱ساڵ و لەدادگای پێداچوونەوە داشکاو بوو بە ۱٥ساڵ زیندانی.
عەدنان حەسەن پوور ڕێکەوتی ٥ی ڕێبەندانی ۱۳٨٥دەستبەسەرکراو لە۲۲ی جۆزەردان لەدادگایەکی نافەرمی کەبەپێی حوکمی دادگای شۆڕشی ئێران لە مەریوان بەتۆمەتی محاربە پ ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
لەڕێکەوتی ۲٦یپووشپەڕی ۱۳٨٦ حوکمەکەیان بەبنەماڵە ویەکێک لەپارێزەرەکانی ڕاگەیاند.
دیوانی باڵای وڵات ڕێکەوتی ۳۰ی ڕەزبەری ۱۳٨٦ حوکمی ناوبراوی پشت ڕاست کردەوە ؛کە سەر لەنوێ بە دووەکاری پێداچوونەوە لەلایەن پارێزەرانەوە لە۱۹ی پووشپەڕی ۱۳٨۷حوکمەکە لەلایەن ئەو دیوانەوە پوچەڵ کرایەوە.ئەم ڕۆژنامەوانە ۱٦ی خەرمانان و۱۱ی ڕێبەندان لەدادگای شۆڕشی سنە دادگایی کراو کە بووبە ۱٥ساڵ زیندانی.
عەدنان حەسەن پوور پاش دەست بەسەرکرانی خەڵاتی ئازادی ڕاگەیاندنی ساڵی ۲۰۰۷یلەلایەن لقی سوید ڕێخراوەی جیهانی هەواڵنێرانی بێ سنوور بەهۆی چالاکی لەوڵاتێکدا کە لەوێ(ڕاگەیاندن لەژێر گوشاری هەمەلایەنەدایە)پێ بەخشرا.اوبراو ەرئەوساڵە خەڵاتی ئازادی ڕاگەیاندنی ئیتالیای پێشکەش کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پیرۆزبایی وخۆشحاڵی خۆی ئاراستەی عەدنان حەسەن پوور وبنەماڵەکەی دەکات وخوازیاری ئازادی بێ ئەملاو ئەولا وبێ مەرجە بۆهەموو ڕۆژنامەوان وزیندانیانی سیاسی ناو زیندانەکانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان