سەپاندنی سزای ئێعدام و زیندانی بۆ ٦ گەنجی کورد

گەنجێک لە شاری بۆکان بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک سەر بە هێزە ئەمنییەتیەکان سزای ئێعدامی بەسەردا دەسپێنرێت و ٥ کەسی تریش سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ و بە گوێی هەواڵی کوردستان کورد ٦ گەنجی خەڵکی گامێشگولی سەربە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان ۲ ساڵ بەرێ بە تۆمەتی کوشتنی ڕێدارێکی ئەمنییەتی حکومەتی ئیسلامی دەستبەسەر دەکرێن کە یەکێکیان بە ئێعدام سزا دەدەرێت و ٥ی تریشیان کە خەڵکی ئەو گوندەن بە تۆمەتی هاریکاریکردن بۆ کوشتنی مەئموری حکومەتی هەر یەکەو بە ۱٥ساڵ زیندان حوکم دراون .

بە پێی ڕاپۆرتەکە کەسی کوژراو کە ناوی “هاشم زەینالی “بوە و یەکێک لە مۆرە سوتاوەکانی سپای پاسداران بوە ئەم شەش گەنجەی کوردیان بە کوشتنی تۆمەتبار و سزاداوە کەناوە کانیان ئەمانەن ؛

کەماڵ ئەحمەدنژاد ، هەڵمەت عەبدوڵاهی ، سلێمان کوردی ، میلاد عەبدی ، سەعید سیاهی و مستەفا تەهازادە
شایانی باسە هەندێک لە تۆمەتبارانە لە کاتی دەستبەسەرکردنیانا تەمەنیان ژێر ۱٨ ساڵ بوە و نزیک بە دووساڵە لەژێر ئەشکەنجەو گوشارو زیندانی ئیتلاعاتدان و کەس لە چارەنوسیان ئاگادار نەبوە .

هەرلەو پەیوەندیەدا سێ کەسی تریش هەر لەو گوندەدا قوڵبەس کراون و دۆسییەی ناڕەواو و بێبنەمایان بۆیان سازداوە ئەمە ناوەکانیانە؛سیروان فەرزین ، موحەمەد شەریف پور هەمزە و تاغی ڕەحیمی .

شایانی باسە بگوترێت سیستمی ئیتلاعات و قەزایی حکومەتی ئیسلامی ئێران هەردەم بۆ ئەوەی کێشەو ئاڵۆزیەکان پەرە پێبدات دۆسییەکان سیاسی دەکاتەوە و بەو جۆرە هەم خەڵکی چاوترسێن دەکات و هەمیش ڕێگەخۆشکەریشە بۆ پەرە پێدانی تۆڵە ئەستاندوە و ناتەبا بوونی کۆمەڵگای کوردەواری و بیانوێکیش بۆ ئەوەی لاوان کورد زۆرتر بکشێتە ژێر پەتی سێدارە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان