دوابەدوای هێرشێكی خۆکوژی لەزەماوەندێکدا لەشاری غازی عەنتاب لەباکووری کوردستان، کەناڵی هەواڵنێری بی بی سی فارسی لەڕووماڵی هەواڵی تایبەت بەهێرشی خۆکوژی،نەتەوەی کوردی بەخێڵ ناوبێر کرد هەربۆیە لەگەڵ پەرچەکرداری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ولایەنەکوردییەکانی دیکە ڕووبەڕووبوویەوە.
لەم پێوەندییەدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وداوای وڵامدانەوەی لەو پێگەیەنەرە کرد.لەوڵامی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کەناڵی بی بی سی فارسی بەم جۆرەی نووسی: “دڵنیاتان دەکەینەوە کەئامانجی ئەم بەرنامەیە بەهیچ تەرزێک لاواز و بێ نموو نواندنی حەشیمەتی کورد لەم دەڤەرە نەبووە. وهەڵەی خۆمان لەهەمبەر نووسینی بابەتەکانی سەرشاشە وهاوکات نووسینی “خێڵی کورد” بەجێی “دووخێڵی کورد”لەو زەماوەندە وەردەگرینەوە.دوابەدوا زانیاری پێدان لەم هەڵەیە سڕدرایەوە وئیدی دوپات نەبوویەوە.”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پاش ڕەزامەندی دەربڕین لەوڵامی کەناڵی بی بی سی هیواخوازە کەئەم میدیایە دژبە کەسانی چەواشەکار ودڵ بەقین کاردانەوەی ببێ وداوا لەئەندام وڕۆژنامەوانانی ستافی خۆی بکات کە دڵفراوانی وڕاست بێژی وپابەندبوونی پیشەیی خۆیان بپارێزن لەهەرچەشنە ڕق وقین وڕوانگەیەکی سیاسی ، وبەهێنانە ئارای ناو وبابەتی بێڕێزی ئاسا هەوڵی سوکایەتی وبچووک نواندنی نەتەوەکانی دیکە نەکەنە ئامانج.
دەقی بابەتی کەناڵی بی بی سی
جێگەی داخە کە دەربڕینی کەناڵی فارسی بی بی سی لەڕووماڵی تایبەت بە هێرشی خۆ کوژی ،لە شاییەکدا لەشاری غازی عەنتاب ،لەلایەن ئێوەوە بەسوکایەتی ونەگونجاو نرخێندراوە.
پاش پشکنینی ڕووماڵی هەواڵی ناوبروو ولەبەرچاوگرتنی دەقێک کە لەودا ووشەی “خێڵ” بەکارهاتووە، لە باسێکدا کە لە گەڵ هاوپیشەکانم لە بەشی هەواڵەکان هەمان بوو گەیشتینە ئەو ئامانجەی کەهیچ چەشنە سوکایەتی وبێ ڕێزییەک لەئارادا نەبووە.
ئامانجی ئەو وتووێژەی هەواڵنێرەکەمان، ڕووماڵی ڕاستەقینەی هەواڵی ئەو ڕووداوە وگەیاندنی بەگوێ وچاوی بەردەنگانمان بووە لەهەموو جیهان.
دڵنیاتان دەکەینەوە کەئامانجی ئەم پرۆگرامە بەهیچ لەونێک لاواز وبێ نموو نواندنی حەشیمەتی کوردلەو دەڤەرە نەبووە. هەواڵنێری ئێمە بەدوو خێڵ ناوبێرکردنی دووبنەماڵەی گەورەی کورد کە کەوتنە بەر ئامانجی هێرشی تیرۆریستی ،مەبەستی نرخاندنی گرنگی بنەماڵەکانی گەوەرەی کۆمەڵگا،بووە.هەڵەی خۆمان لەنووسینی بابەتەکانی سەرشاشە وهاوکات نووسینی خێڵی کورد” وەردەگرینەوە.دوابەدوای ووشیاربوونەوە لەو هەڵەیە ،ناوەکە سڕدرایەوە ودووپات نەبویەوە.
دڵنیاتان دەکەینەوە کەئەم پرسانە بەلای ئێمەوە لەلایەن ئێمەوە زۆربەهەند وەرگیراوە و بەتەمایین بە کەڵک وەرگرتن لەسیستەمگەلێکی شیاوتر خۆببویرین لەهەر چەشنە سوکایەتی وبێ ڕێزی بە بەردەنگەکانمان.بەردەوام بە پرۆگرامەکاندا دەچینەوە وپێشوازی دەکەین لە هەرچەشنە ڕاو بۆچوون وڕەخنەیەکیش .
هیواخوازم ئەم بابەتە توانیبێتی ئاستی پەرۆشی ئێوەی دابەزاندبێت وهەروەها ڕێزمان هەیە بۆ نامەکەتان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان