کێشەی بێ ئاوی و نەبوونی ئاوی شیاوی خواردنەوە لە تەمەرخان سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سەرەڕای بە دواداچوونی خەڵک و شورای شارۆچکەی زیارەت تەمەرخان (هۆزی عالی)سەر بە شاری سەلاسی باوە جانی ،پاش ٦مانگ تا ئێستا پتر لە ۱۰۰۰کەس دانیشتوانی ئەم شارۆچکە لە ئاوی خواردنەوە بێورین و بە ناچار لە ئاوێکی ناپاک و قوڕاوی کەڵک وەردەگرن.
شارۆمەندێکی دانیشتوی ئەم شارۆچکە بە هەواڵ نێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاند ؛بە هۆی ناپاکی ئاوی خواردنەوە شارۆمەندانی ئەم شارۆچکە تووشی نەخۆشی جوراوجۆر بوون،ومەترسی گەورەی لە سەر تەندروستی شارۆمەندان دروس کردوە.
شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای حاکمیتەوە تا ئیستا هیچ جۆرە خزمەتگزاریەکی بۆ گوندانی دورە دەست کە نێزیکی سنورە دەست کردەکانن نەکردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


