دەستبەسەری چەندد هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو چەندد هاوڵاتی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کە دژبە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لە خۆپیشاندانە گشتگیرەکان بەشداریان کردبوو، دەستبەسەر کراون و لێرەدا ناوەکانیان بەم شێوەیە خەینەڕوو.

سەقز؛
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، هەواڵنێرێکی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی نازیلا مەعرووفیان لە پەیوەندی لەگەڵ وتوویژ لەگەڵ ئەمجەد ئەمینیی باوکی ژینا ئەمینیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

سنە؛
هاوڵاتییەک بەناونیشانی شەهاب شاڵپۆش ٣٦ساڵ تەمەن کوڕی ڕەحیم دەستبەسەر و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

کامێران؛
ئێوارەی پێنجشەممە ١٢ی خەزەڵوەر هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارمین ئەحمەدی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *