کوژرانی سێ کۆڵبەری دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۳خەرمانان، کۆمەڵێک کۆڵبەری کورد لە دەڤەری ورمێ کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەیسەڵ وەفایی و داریوش فەقێ پور دەست بەجێ گیانیان لە دەستدا و سەیاد میرخان پوور بە گرانی بریندار بو.

بە پێی ئەو هەواڵانە کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ،سەیاد میرخان خەڵکی گوندی “براسب”سەر بە شاری ورمێ کە ڕۆژی شەممە ۱۳خەرمانان لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە گرانی بریندار بوە بە هۆی قووڵی برینەکەوە گیانی خۆی لە دەست دەدات.

ئەم سێ کۆڵبەرە کوردە خاوەنی خێزان (هاوژین،منداڵ)بوون.کە بە هۆی بێکاری بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانە دەستیان داوەتە کۆڵبەری لە ناوچە سنوریەکاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان