ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوکانی جەوهەر مرادیان تەمەن ٥٠ ساڵ و ئارمین مردایان ٢٣ساڵ تەمەن کەلە ڕەوتی خۆپیشاندان و مانگرتنە گشتگیرەکان بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کرابوون بۆ زیندان دیزڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان ڕاگوازران.
هەروەها جێی باسە کە، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی هێلیا بەرخی خەڵکی ئیسلام ئاوای(شاباد) سەربە کرماشان نێزیک بە مانگێک بەرلە ئێستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم گەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی سڵامەتی و شوێنی ڕاگیرانی هێلیا بەدەستەوە نییە.
ق.ش