كچە خوێندكارێكی كورد بو تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردیەكان سزای زیندانی بە سەر داسەپا
بە پێی هەواڵیك که به کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گه یشتووه ، لاوێن كەریمی ٢٦ ساڵه خەڵكی شاری سەقز، ڕێكەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی ڕژیمەوە دەست بەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات گواسترایەوە و ماوەی ٤٥ ڕۆژ لە ژێر ئەشكەنجەی هێزە ئەمنیەتیەكاندا بوو.
ئەو كچە خوێندكارە كوردە لە لایەن دادگای شاری سەقزەوە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات ٥ ساڵ و ٦مانگ زیندانی بەسەردا سەپا و دوای ناڕەزایی دەربڕین لە حوكمەكەی لە دادگای پێداچوونەوە حوكمەكەی بۆ ٣ ساڵ و دورخستنەوە بۆ گرتووخانەی هەمەدان كەم كرایەوە.
شایەنی باسە ناوبراو ٢ جاری تریش لە ساڵەكانی٩٢-٩٣ بە تۆمەتی جۆراوجۆر و پەیوەندی لە گەڵ ئەندامانی حیزبە رۆژهەڵاتیەكان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد كرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان