كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان: حامید قادرزادە بەرپرسی ژووری بیر و ڕامان و ئەندمی دەستەی زانستی زانکۆی کوردستان گوتویەتی:لە ئێستادا ٥هەزار ئەندازیاری کشتوکاڵ بێکار لەم پارێزگایەدا بوونیان هەیە،کە پتر لە ۱۰۰کەسیان لە ڕێگای سازمانی سەنجشەوە بۆ ئێستخدامی فەرمی ڕێگای بەشداریکردنیان لە ڕکابریدا پێدریاوە کە ۱٦کەسیان بەشداریان کردوە.
ناوبراو بە ئاماژە کردن بە دابەزینی ئاستی کوالیتی (چۆنایەتی)خوێندن لە ئێران دا .دەڵێت:لە ئێستادا زانکۆ حکومی و نا حکومیەکانیش بۆ قەرەبوکردنەوەی دۆخی نا لەباری ئابوری خویندکارانی بێکار ،ئاسان کریان بۆ دەکرێت بۆ وەرگرتنی دوکتۆرا.
شایانی باسە بێکاری لە سێ پارێزگای سنە،کرماشان و ئیلام بەردەوام بە ئامارگەلێکی جۆراووجۆر و چەواشەکارانە لە لایەن بەرپرسانی حکومەتەوە باس کراوە.بۆ نمونە ساڵی ۹۳بە پێی وتەکانی عەلەوی نوینەری شاری سنە ئەژماری بێکاران لەم پارێزگایەدا ۱٥۰هەزار کەس ڕاگەیاندراوە،کە بە پێی ئەم گوتەیە ڕێژەی بێکاران٤۰٪دەبێت.
و لە سەرەتای ساڵی ۱۳۹٤ناوەندی ئاماری ئێران ڕێژەی بێکاری لە سنه زیاتر لە ۱٦٪ڕادەگەیەنێت.کە بە پێی ئەم ئامارە دوای لوڕستان ،پارێزگای سنە لە پلەی دوومی ئێراندا جێدەگرێت.
و لە ساڵی ۹٤سێ پارێزگای سنە،کرماشان،ئیلام ڕێژەی بێکاری ۲۸٪بۆ۳۲٪ڕادەگەیەندرێت.
ڕێژەی بێکاری ٤۰٪لاوانی ئیلام لە بەرابەر بە ڕێژەی ۲۷/۲٪گەنجانی ئێران،ڕێژەی بێکاری ۲٥٪ دەرچووانی زانکۆ جێگای سەرنجە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان