بەردەوامی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان لە شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ناسنامەی ئەم دوو کەسە بە ناوەکانی “سادق سارکەیی” دانیشتووی شاری مەهاباد و “مەمەند محەممەدشور” تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی ئەبوبەکر پشتڕاست کراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ئارادا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *