ک.م.م.ک
یەکشەممە ۱ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲ی کوردی، مامۆستایان و فەرهەنگییەکانی شاری سەقز، مەریوان و کامێران(کامیاران) دەستیان بە مانگرتن کرد و پۆلەکانی وانەیان بایکۆت کرد.
بەپێ هەواڵەکە، مامۆستا وفەرهەنگییەکانی شاری سەقز، مەریوان و کامێران(کامیاران) لە دوای بانگەوازیی ئەنجومەنی ڕێکخستنی یێشەیی فەرهەنگییەکانی ئێران، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتن و دەستبەسەرکردنی خوێندکاران بایکۆتی پۆلەکان کردن و دەستیان دان بە مانگرتن.
شایانی باسە لە رەوتی ڕاپەرینی گەڵ بەرامبەربە کوشتنی ژینا ئەمینی، زیاتر لە بیست خوێندکار لەلایەن هێرەئەمنیەنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و بە دەیان کەسی تریش بریندار و دەستبەسەر کراون.
ع. س
- دەستبەسەری باوک و کوڕێک لە کرماشان
- درێژەی دەستبەسەریەکان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان