بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رۆژی ۱۴خهرمانانی ئهمساڵ گەنجێکی ۱۱ساڵ تەمەنی مەریوانی دەستی داوەتە خۆکوشتن.
ئەم گەنجە ۱۱ساڵە ناوی (ع.م)خەڵکی شاری مەریوان ودانیشتووی شارۆچکەی کەوسەرە کەلەڕێی هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە بەڵام هۆکرەکەی ناڕوونە.
هەرلەم پێوەندییە ژنێکی گەنج بەناوی (م.م)خەڵکی گوندی بۆخەڵوو سەربە سەرشیوی سەقز لەڕێکەوتی ۱۱ی خەرمانان کاتژمێر ۱۰ی شەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا،هۆکاری خۆکوژی ناوبراویش نادیارە.
هەرلەم پێوەندییە دا چەندد ڕۆژی بەرێ کچێکی ۱۹ساڵ تەمەن دەستی داوەتە خۆکوشتن کەپتر لە۹۰ لەسەد جەستەی سووتاوە وڕاگوێزی نەخۆشخانەی شاری دەکەن بەڵام بەهۆی چڵک وکێمی زۆری سوتانەکەی گیانی لەدەست دەدات وبنەماڵەکەی تەرمەکەی لەگوندی کاکەسیاو ئەسپارەی خاک دەکەن .
جێگەی باسە هەنووکە ڕێژەی خۆکوشتنەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نهمانی هیوا به ژیان، دیاردەی مادە هۆشبەرەکان،هەژاری و بێکاری،کێشەی بنەماڵە وکۆمەڵگا،ڕوو دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان