ک.م.م.ک:
دووشەممە ١١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک ژن بەناونیشانی گوڵاڵە وەتەندووست خەڵکی مەریوان، پارێزەری دادگا و چالاکی مافی ژنان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، بۆ سەرکووتی ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکانی خەڵک، دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی بەدەسیتەوە نییە.
ق.ش


