پێنج هاووڵاتی لە دێولان دەستبەسەرکران

ک.م.م.ک:
دووشەمە ۱۱ی رەزبەری۲۷۲۲ی کوردی، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی حەمید ڕەحیمی و چیاکۆ محەمەدی، فەرهاد فەتحی، فەرشید میرکی و حوسەین ئەحمەدی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی راپۆرتەکە، ناوبراوەکان، لە کاتی هەڵمەتی سەرکووت کردنی خۆپیشاندەران و فراوانبوونەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان، لە بەردەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *