ک.م.م.ک:
کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان و بەشێک لە هاوڕێیان و دۆستانی سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد داوایان لەناوبراو کرد کە بۆ پارستنی تەندرووستی خۆی کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی بێنێت.
ناوبراو لە ئاخافتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە، ٦ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیدا بووم و دۆسیەیەکی زۆریان بۆ سازکردووم. ورەم باشە بەڵام دۆخی تەندرووستیم ناجێگیرم هەیە و ناشزانرێ چی ڕوودەدات.
ناوبراو هەنووکە یازدە شەوە مانی لە خواردن گرتووە و هیچی نەخواردووە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر لە گوندی ورگمە سەربە شاری داڵاهۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ڕاگوازرا. ناوبراو پاش دەستبەسەری و گواستنەوەی بۆ گرتووخانە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری چالاکانی مەدەنی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، دووشەممە ٤ی ڕەزبەر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە لە کرماشان بۆ زیندانی دیزەڵاوا ڕاگوازرا.
ق.ش