پیرانشار؛ یەکێک لە بریندارەکانی ناڕەزایەتی گشتی گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، چوارشەممە رێکەوتی ٦ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی “سەمەد بەرگی نیا ” کوڕی محەممەد هاووڵاتی برینداربووی گردبوونەوەکانی ناڕەزایەتی گشتی شاری پیرانشار بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.

پێویستە بگوترێ کە، ئەم هاووڵاتییە لە یەکەم ڕۆژەکانی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی بووە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران و بە تووندی بریندار بوو.

بە گیان لە دەست دانی سەمەد بەرگی نیا ژمارەی گیان بەخت کراوانی ناڕەزایەتی گشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەییشتە ٢٣ کەس.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *