ک. م.م.ک
پێنجشەمە 31ی خەرمانانی 2722ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی ئیسماعیل نەبی، بێهزاد مستەفاپوور و ئیحسان عەبدوڵلازادە بە هۆی بەشداربوون لە خۆپێشاندەکانی دژ بە کوشتنی ژینا ێەمینی لەلایەن حکوومەتەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س