داخرانی سنووری نەوسوود لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە فەرمانی قایمقام

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،بەپێچەوانەی هەواڵەکان وبەڵێنی ئەرێنی بەرپرسان لەهەمبەر کردنەوەی سنوورەکانی هەورامان وکردنیان بە ناوچەی ئازادی بازرگانی،بەسەیرکردنێکی تەواو ئەمنی ونادادوەرانە بەرانبەر بە پاوە،ئەمجارەیش سنووری پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بەحوکمی قایمقام داخرا و تا ئەم ساتەوەختە هیچ بەرپرسێک لەم پێوەندییەدا ئامادەی وڵامدانەوە وبەرپرسایەتی نەبووە.

 

ئەمە لەحاڵەتێکدایە کەخەڵکی نەوسوود ودەورووبەری لەماوەی شەڕی ٨ساڵەی ئێران وعێراق خەسارگەلێکی قەرەبوونەکراوەی مادی ومانەوییان بەرکەوتووە؛ ولەلایەن حکوومەتەوە هیچ چەشنە دەسپێشخەری وکردارێک بۆقەرەبووکردنەوەی ئەو خەسارە بەرکەوتووانە نەهاتووەتە ئاراوە. تەنانەت تەنیا ڕێگەی بژێوی ژیان (کۆڵبەری کردن لەسنوور) لەخەڵک زەوت کرووە.

جێگەی باسە لەم ناوچانە بۆهۆی نەبوون ژێرخانی پیشەیی،کشتوکاڵی،ڕەزوباخ وئاژەڵداری بەچەشنێکی مودێڕن وسەردەمیانە وسودبەخش،گەنجانی خوێندەواری هەورامان بە هەبوونی بەڵگەنامەی خوێندەواری باڵا ی زانستیییەوە ،تابەهۆی نەبوونی ئیمکانییەت وپێش مەرجەکانی پیشەو کار ونەبوون ونەکردنی سەرمایە بۆئەوناوچە وڕوانینی ئەمنی حکوومەت بەو دەڤارە ،ناچار دەبن پەنا ببەنە بەر کاری مەترسیداری کۆڵبەری. بەداخستنی سنوورەکان بچوکترین دەرەتانی ژیان بۆخەڵک نەماوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان