دەستبەسەری پتر لە ٣٠ هاوڵاتی خۆپیشاندەر لە شاری پاوە و نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندی هەواڵگری KMMK گەیشتووە؛ پێنجشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، ٩هاوڵاتی بەناوەکانی زۆراب زۆرابی، کیان عەبدوڵڵاپوور، هێمن قاسمی، عەبدوڵڵا خوشکام، عەلی حەنیفی، سەمەد حسەینی، هادی دیرمینا، ڕامین(….) و زانیار… لە ڕەوتی گردبوونەوەئ ناڕەزایی دەربڕینەکانی دژبە کوشتنی ژینا ئەمینی لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی دەستبەسەرکراوان بەدەستەوە نییە.

هەروەها لە شاری پاوە؛ ئەنیس وەلەدبەیگی ١٧ ساڵ تەمەن، جەواد مەولوودی ٢٤ ساڵ تەمەن، کامەران کەریمی٢٧ساڵ تەمەن، لوقمان کیانی ٤٠ ساڵ تەمەن و ڕێبوار فاتحی خەڵکی گوندی نووریاو و هەژار شەریفی خەڵکی گوندی نەجاڕ کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی و ئێحسان سادقیانی، میلاد غوڵامی، سینا نادری، دانش کەریمی، پارسا حسەینی، ئاکار سەلیمی، ئاژوان سادقی، سیروان ئەنساری، عومران ئەحمەدی، پەیمان ئەحمەدی، میلاد ئەنساری، سامان معازی، سۆما نەقشبەندی، وەحید ئەنساری، موسلیح شەریفی، ئەنیس مەقسوودی و ئامانج شوجاعی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە پێوەندی لەگەڵ گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوشتنی حکوومی ژینا ئەمینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

شیاوی باسە کە، دەستبەسەری هاوڵاتیانی خۆپیشاندەران بەرانبەر بە کوشتنی ژینا ئەمینی٢٢ساڵ تەمەن، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و سەرەڕۆیانە و تونداژۆیانە هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *