کوشتنی لاوێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ

چەند کاتژمێر پێش ئێستا لە ڕێکەوتی ۱۲خەرمانانی۹٥لە شارۆچکەی ئەلواجی ورمێ،گەرەکی بەهارستان،لاوێکی ۱۸ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە سەری ،لە لایەن کەسانی نەناسیاوە کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛لاوی قوربانی بە ناوی ئەمین عەبدوڵاهی ،لە پیشدا لە دەرگای ماڵی خۆیانەوە دەرفێندرێت و دوابەدوای ئەوە لە نێزیکی مەلەوانگەی شارەوانی دەکوژرێت . تا ئێستا هۆکار و هانە ی ئەم کوشتنە دەرنەکەوتوە.

بە گوتەی شایەد حاڵان بکوژەکان چوار کەس بوون و بە دوو ئۆتۆمبیلی پڕاید و پژۆ قوربانیەکەیان ڕفاندوە.

شایانی باسە ئەم جۆرە ڕوداوانە لە ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوو لە زیاد بونە،سەر ڕای کێشە کۆمەڵایەتیەکان کە هۆکاری سەرەکی دەگەڕیتەوە بۆ شێوازی حوکومەت داری کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڵام جێگەی سەر سووڕمانە کە زۆربەی قوربانیانی ئەم کارساتانە بکوژەکانیان نادۆزریتەوە و زۆر جاریش بۆ خەڵکی ئاسایی دەرکەوتوە لە لایەن تاقم و گرووپە ترۆریستیەکانی خۆیانەوە هەڵدەکوتنە سەر هاو وڵاتیان و سەرەڕای لێدان و ،ڕفاندن و تەنانەت کوشتنیش بە دوایدادێت ،هەروەها لە شارێکی وەک ورمێ کە چەندد نەتەوە ی تێدایە بە تایبەت نەتەوەکانی ئازەری و کورد کە کۆماری ئێسلامی بە هێنانە ئارای شەڕ و دوو بەرەکی سیاسەتە چەپەڵەکانی خۆی پەیڕەو دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان