سووتانی دارستانه‌كانی كوردستان

ئاگر کەوتنەوە بۆ چەندمین جار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :ئاگر تێبەردان و کاول کردنی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دوژمنانی کوردەوە بەردەوامە.

ڕۆژی چوار شەممە۱۰ی خه‌رمانانی ۱۳۹٥بۆ چەندمین جار دارستان و لەوەڕگەکانی داڵاهۆ سەر بە شاری سەر پێڵ زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کران بە ئامانجی ئاگریی دوژمنانی کوردستان،کە زیان و زەرەرێکی زۆری بە دارستانە بەڕووەکان و ئکۆسیستمی ئەو دەڤەرە گەیشت.

ئەم ئاگرە دوانیوەڕۆی دوێنێ دەستی پێ کردوە وتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بەر دەوامە

بە گوتە خەڵکانی کە لە نەزیکی ڕووداوەکە بوون بەشێکی زۆر لە دارستانەکان و لەوەڕگەکان ئاگریان گرتوە و ئاگرەکە گەشە دەکات

ناوندی پاراستنی سروشتی زاگرۆس لەو دەڤەرە داوای یارمەتیان لە خەڵک و چالاکانی پاراستنی ژینگە ی کرماشان و دەورووبەری کردوە،کە بۆ کوژاندنەوە ئاگرەکە بێن بە هانایانەوە.

لە پیوندی لە گەڵ ئەم مژارەدا دارستانەکانی شاری پاوە لە لایەن کەسانی نەناسیاوەوە لە دەڤەری سەردەرە،زەردەبان ئاگریان گرتوە و زیانێکی زۆر بە دارستانەکانی گەیشتوە.

جێگای سەرنجە کە ئاگر کەوتنەوە یەک لە دوای یەکەکان، لە لایەن دوژمنانی سروشتی کوردستانەوە بەر دەوامە

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە شاری پیرانشار لە تەپەی سەیاحەتی،لە شاری نەغەدە لە دارستانی سەر قەڵا و لە شاری بۆکان لە گوندی کۆنەمەلانەر ئاگر کەوتوەتەوە.

ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان بۆ چەندەمین جار ڕودەدات و بە تێکۆشانی چالاکانی شاری مەریوان ،هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

هەر وەها ئەم ئاگر کەوتنەوە باشوری کوردستان لە دەڤەری پێنجوێنی گرتوەتەبەر و دارستانەکانی ئەو ناوچەیە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەسوتێن ؛و بە هۆی ئەوەوە کە ئەم ئاگرە  ناووچە مینڕێژکراوەکانی گرتۆتەبەر کوژاندنەوەی زۆر دژوارە.

 

ساڵیانە بە سەدان هەکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کەسانی سەر بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبنە ئامانجی سوتیان و ئاگر تێبەردان ،کە تا ئێستاش کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە زیان گەیاندن بە سروشتی کوردستان ،و دژایەتی دەکات لە گەڵ چالاکانی ژینگە پارێز دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان