شنۆ؛ سێ هاووڵاتی بە بارمتە لە زیندان ئازادکرا

ک. م.م.ک:
پێنجشەممە17ی خەرمانانی 2722ی کوردی، سێ هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوەکانی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی حاکم میرزایی، هیوا میرزایی و زاهیر مورادی، بە دانانی بارمتەی 200 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە زیندانی ئێران لە شارەکە ئازادکران.

شایانی باسە کە ڕۆژی یەکشەممە 23ی گەلاوێژی ئەمساڵ، ئەم سێ هاوڵاتییە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا بوون.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبڕاوەکان لە ماوەی دەستبەسەری دا، لە مافی دەستپێگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەکانیان دا بێبەری کرا بوون.

هەر ووها، لە ڕێکەوتی 3ی ئەم مانگە ئەو سێ هاوڵاتییە دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ، گواسترانەتەوە بۆ زیندانی ئەو حکوومەتە لە شنۆ.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *