ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، یەکشەممە١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، شەڕ و تێهەڵچوون لە نێوان دووبرا، لە گەڕەکێکی شاری سەرپێڵ زەهاو، کوشتنی یەک لە براکانی کە٢٨ ساڵی تەمەن بوو، لێکەوتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، براگەورەکە کە تەمەنی ٣٥ ساڵە لەڕێی چەکی ساردەوە(چەقۆ) چەندد زەبری لە کەمەر و سکی برا بچکۆلەکەی داوەو لە کۆتاییدا بەهۆی قووڵی برینەکەی گیانی خۆی لەدەست داوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بکوژ هۆکاری کوشتنی براکەی گرێ دەدەت بە تووشبوونی براکەی بەمادەی هۆشبەرەوە.
تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان یەکێک لە گرفتە گشتیەکانە کە داوێنگیری کۆمەڵگای ئێران و بەتایبەتی کوردستان بووە و ساڵانە هۆکاری ئێعدام، کوشتن و لەناوچوونی سەدان گەنجی لێدەکەوێتەوە کە لە ڕێی دەست و پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاو دەکرێتەوە.
ق.ش


