ک.م.م.ک:
یەکشەمە 13ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، دەستەیەک لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی دۆڵی هەرات(دره هرات) لە نەوسوود لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون. ناسنامەی یەکێک لە کۆڵبەرەکان “ئیقبال عەلیزادە” خەڵکی مەریوان ڕاگەیەندراوە و ناسنامەی کۆڵبەری دیکە تا ئێستا نەزانراوە.
بەپێی راپۆرتەکە کۆڵبەرەکان بە چەکی ساچمەیی کرانە ئامانج و بە سەختی لە مل، شان، دەست و قاچی بریندار بوون.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ چارەنووسی ئەم دوو کۆڵبەرە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س


