بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (پوویا حسێن پەناهی) چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٨ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری تاران دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆشوێنێکی نادیار.
ئەم چالاکە کوردە پێشتر لەگەڵ (پوویا موقەددەم) و (ئارمان حسێن پەناهی) دووچالاکی مەدەنی کورد، لە ۲۰ ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
ئەم سێ هاوڵاتییە کوردە لەگەڵ (ئەفشین حسێن پەناهی) چالاکی مەدەنی بەتۆمەتی (پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات) و (هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی) لەڕێگەی (بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزەوە) و (ووتابێژی دژبە حکوومەت لە گەورەدێی قڕوچای لەیلاخ) محاکمە ولەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە، سەرجەم سێ ساڵ ودو ڕۆژیان بەسەردا سەپێنرا.
مەحکووم کرانی (ئەفشین) و (پوویا حسێن پەناهی) هەرکامیان ساڵێک زیندانی و (ئارمان حسێن پەناهی) و (پوویا موقەددەم) هەرکامیان ٦مانگ ویەک ڕۆژ حوکمیان بۆ بڕدرایەوە.«پوویا حسێن پەناهی» بەدانانی بارمتە لەزیندان هاتە دەرەوە.
تابەئێستە دیارنییە هۆکاری دەستبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد بۆ جێبەجێ کردنی حوکمە یەساڵەکەیەتی یان خۆ هۆکارێکی دیکەی هەبووە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان