دەستبەسەرکردن وبڕینەوەی حوکم بۆ برای زیندانی ئێعدام کراو حسێن عەبدوڵاهی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان برای زیندانی ئێعدام کراو لەشاری ڕوانسەر لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سازکردنی دۆسیە لەلایەن بەرپرسی دادگای کرماشانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوڕۆ ۱۰ی خەرمانانی ۱۳۹٥ شاهۆ عەبدوڵاهی کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی قۆری قەڵا سەربە شاری ڕوانسەر برای (حسێن عەبدوڵاهی) زیندانی ئێعدام کراو، لەلایەن سەرۆکی دادگای کرماشانەوە بە تاوانی سوکایەتی وجنێودان دوساڵ زیندانی وساڵێکیش دوورخستنەوە (مەنفا) ی بۆبڕایەوە.

 

شاهۆ عەبدوڵاهی هەنووکە لە زیندانی دیزەڵ ئاوای کرماشان ڕاگیراوە.

جێگەی باسە کە حسێن عەبدوڵاهی ماوەیەک بەرلەئێستە لەشاری ڕوانسەر لەپێش چاوی گشتی ئێعدام کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان