رێگری کرا لە هەڤدیتنی گیراوێکی سیاسی و مالباتەکەی

بە پێی هەوالی بلاوکراوە لە لایەن تۆری مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمرۆ دوشەممە ٢٠١٥.١٢.١٤ مالباتی گیراوی سیاسی شاکر باقی لە شاری وان لە باکووری کاوردستانەوە بۆ دیتن و بەسەرکردنەوەی ئەو زیندانیە سیاسیە سەردانی زیندانی کاشمر لە ئێرانیان کرد، بەلام بەرپرسانی زیندان ئیزنیان نەدا کە کورەکەیان شاکر باقی ببین.

لە درێژەی ئەو هەڤالە دا هاتوە کە باوکی شاکر باقی تەمەنی ٩٠ سالە و زیاتر لە ٢٠ سالە نەیتوانیوە کورەکەی کە بە هۆیی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراوە، ببینێ، هەر بەم هۆیەش لە تەک باقی مالباتیان دەجنە شاری سنە لە رۆژهەلاتی کوردستان و سەردانی دادگا ئینقلابی سنە دەکەن کە ناوەندیی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارەیە ،دادگایی ناوبراو نامەیێک دەداتە ئەو مالباتە ە گۆیا ئیزنی سەردان بووە و رەوانەی کاشمر دەکرێن کە لە زیندانی ئەو شارە لە ئێران کورەکەیان ببینن.بەلام بەرپرسانی زیندانی کاشمر ئەو هاودیتنە رەت دەکەنەوە و بەو مالباتە ئێژن کە ئەگەر ئیزنتان بدەین کورەکەتان ببین وەک ئەوە وایە کە ئێمە مەبەست بەرپرسانی ئەو زیندانە، خیانەتمان لە خوێنی بسیج و سپاە  کردبێ کە لە ماوەی رابردوو لە کوردستان کوژراون. لە دوایی کێشە و ئازاری زۆر ئەو مالباتە پێوەندی دەگرن بە دادگای ئینقلابی سنە و ئەو دادگایە پێوەندی لە گەڵ زیندانی ناوبراو دەکات و داوایان لێ دەکات، ئیزنی ٣ کاتژمێری بەو هاودیتنە بدەن، لە کۆتایی دا ئەو مالباتە یەک کاتژمێر و نیو کورەکەیان دەبینن و بەرپرسانی گرتوخانە لەوە زیاتر ئیزنیان پێ نادەن.

شاکر باقی خەلکی باکووری کوردستان و لە شاری وان لە دایک بووە، لە رۆژی ١٠ مارسی ٢٠٠٨ لە رێگایی نێوان سنە-مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرا، لە کاتی دەسبەسەرکران دا بە هۆیی تەقەی ئەو هێزانە لە لایەن سەریەوە بریندار دەبێت و دوایی راگوێزی زیندان دەکرێت، دوایی چەندین مانگ لێکۆلینەوە و لێپرسینەوە لە ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە و کرماشان، لە شوعبەی یەکی دادگا ئینقلابی سنە لە لایەن قازی حەسەن بابایی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) بە سی سال زیندان و تەبعید بە گرتوخانەی کاشمر سزا دەدرێت،. دوابە دوایی ئەو حوکمە پارێزەری ئەو زیندانیە سیاسیە نارەزایەتی دەردەبرێ و لە وەڵام دا دادستانی ئێران لە سنە داوایی سزایی قورستر بۆ ئەو زیندانیە دەکات، لە کۆتایی دا دادگایی پێداچوونەوە بریاری پێشوو تەئید دەکات و لە مانگی ئاگووستی ٢٠٠٩ شاکر باقی بۆ زیندانی کاشمر دەگوێزرێتەوە.