به‌رده‌وامی ناره‌زای خه‌ڵكی چه‌ند گۆندێكی مه‌ریوان/ له‌ به‌ر سوتاندنی خۆڵ وخاشاک (اشغال) و زبڵی شاری مەریوان لە نزیک گوندەکانیاندا

خەڵکی وەزاڵە هاتوی گوندەکانی حەسەوڵێ گوێزەکوێرە و ئەسرئاوا گردبوونەوەیکی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد لەپەیوەندی بە سوتاندنی خۆڵ وخاشاک (اشغال) و زبڵی شاری مەریوان لە نزیک گوندەکانیاندا.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ۲ی خەرمانانی ساڵی ۹۵ی هەتاوی خەڵکی گوندەکانی حەسەوڵێ، گوێزە کوێرە و ئەسرئاوای نزیک بە شارستانی مەریوان گردبوونەوەیکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد سەبارت بە سوتاندن و لەناوبردنی نا بەجێی زبڵ و گەماری (اشغال) شارەوانی شاری مەریوان لە دەرووبەری گوندەکەیان.

هەر چەن لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا ئەوە دوویەمین جار کە خەڵکی وەزاڵە هاتوی ئەو گوندانە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر ئەو کردەوە ناسەردەمی و دژە ژینگە و بێ پلان بوونەی شارەوانی شاری مەریوان و بەرانبەر بە دۆخی ژیان و ژینگەی ئەو چەند گوندە و لە بەرچاو نەگرتنی دۆخی ژینگەو و ژیان لەو گوندنەدا. بەڵام تاوەکو ئێستا جوابێکی ئەرێنییان لە لایەن کاربەدەستانەوە پێنەدراوەتەوە.

سووتاندنی زبڵ و خاشاک بە شێوەی کلاسیک و بە سەنعەتی نەکردنی ئەو دیاردە مەزن و پڕ مەترسییەی کۆمەڵگا و ژینگە جگە لەوەی بۆن و بەرامە ی ناخۆش و چڕە دووکەڵی زۆر و سەرهەڵدانی دەیان نەخۆشی نەناسراو بۆ دانیشتوانی ئەو گوندانە بەدیاری دێنێت لە لایکی ترەوە بە بڵاو بوونەوەی پلاستێک و زبڵی کیمایی لە ناو ژینگەدا ڕۆچونی ئەو پیسایانە بە ناو خاکدا و پیس کردنی ئاوی کانیاوە کان و ڕووبارەکان، خەسارێکە کە قەرەبوو کردنەوە بەدڵنیایەوە تێچووی زۆرتر دەبێت لە چارە سەر کردنی.

جگە لەمە بڵاوە پێکردنی ئەم (گەمار) و زبڵ و خۆڵانە زۆر جار دەبێتە خۆراکی ئاژەڵی ماڵی و کێوی و گواستەوەی دەیان ڤایرۆس بۆ ناو کۆمەڵگا.

ئەوە تەنیا ئەو چەند گوندە مەریوان نیین لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کە بەدەست زبڵی شار و شارەوانییەکانەوە هەراسان و ئاوارە بوون نمونەیکی تری بەرچاوەی ئەو دیاردەیەش گوندکانی کارێزە و بەورئاو و قەیلەسوونە لە نزیک شاری سەقز کە ساڵانێکە لە گەڵ شارەوانی و بەرپرسانی شار کێشەی زبڵییان بۆ چارە سەر نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانیش وێڕای پشتگیری لە داوا ڕەواکانی دانیشتوانی گوندەکانی دەرووبەری مەریوان و هەموو گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بەهرەمەند بوون لە هەڵمژین و هەبوونی هەوای پاک و ژینگەی پاک مافێکی بنە ڕەتی هەر مرۆڤێکە و ئەمەش لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا وەک خاڵێکی سەرەکی هێمای پێدراوە.

بەو بارەکەی تریشدا:

درێژە پێدانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوشتنی ژینگە و تێکدانی سروشتی کوردستان و سوتاندنی دارستان و لێروارەکان و بە بیابان کردنی زێدە کەمان مەحکوم دەکەین و داواکارین لە خەڵکی وڵات پارێز و ژینگە پارێزان تێکڕا مەودا نەدەین بە بەرەو پێش چوونی سیاسەتی خنکاندن و کوشتنی ژینگەی سەوزی وڵات و بە بیابان کردنی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان