بەندکراوانی سیاسی کورد/بێ بەش لەمافەکانی زیندانییەک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەبەندکراوی کورد لەبەندیخانەکانی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان،بێ بەهرە لەمافەکانی سەرەتایی چەشنی مافی بایەخمەندبوون لە پشوو وڕاگواستن بۆنەخۆشخانە بۆچارەسەری پزیشکی لەدۆخێکی نالەبار دا ژیان دەکەن.

بەگوێرەی هەواڵە گەیشتووەکان،سەفییە سادقی لەبەندیخانەی سنە،عوسمان مستەفاپوور لەزیندانی ورمێ،زەینەب جەلالیان لە زیندانی خۆی،والی دروودی وعومەر ئیمامی لە زیندانی یەزد، عومەر فەقێ پوور،محەممەد نەزەری،خالید فەرەیدوونی،کەریم مەعرووف عەزیز وڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لەدۆخێکی نالەبار وبێ بەش لەپشو بەسەر دەبەن.

سەفییە سادقی(زیندانی سنە)

سەفییە سادقی لەزیندانی سنەدایە. ئەم ژنەکوردە ۲۷ ساڵ تەمەنیەتی، خەڵکی سەڵماسە ولەساڵی ۱۳۹۱ ی هەتاوی، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە بەرپرسایەتی دادوەر بابایی بەتۆمەتی محازبە ووئەندامبوون لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان ۱٥ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو. ناوبراو لەخەزەڵوەری ۱۳٨ح ۹ ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی شاری سنە لەم شارە دەستبەسەرکرا وگوازرایەوە بۆگرتووخانەی ناوەندی هەواڵەکانی ئیتلاعاتی سنە ولەو شوێنە بۆماوەی نێزیک بە٤مانگ ونیو لێپرسینەوەی لەسەرکرابوو.

زەینەب جەلالیان (زیندانی خۆی)

ناوبراو هەنووکە لەزیندانی خۆیدایە. ئەم چالاکە سیاسیەی کورد لەڕەشەمەی ۱۲٨٦ی هەتاوی لەشاری کرماشان دەستبەسەرکراو، پاش ماوەیەک محاربەی بەسەردا سەپێنراو وهەر وەها ئەندامبوون لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان لەلایەن دادگای شۆڕش سەرەتا ئێعدامی بۆبڕایەوەو پاشان بووبە زیندانی تاهەتایی. ناوبراو تابەئێستە چەندد جار دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

عوسمان مستەفاپوور (زیندانی ورمێ)

ناوبراو لەچالاکانی سیاسی کورد ولەساڵی ۱۳۷۰ بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لەحیزبە کوردییەکان دەستبەسەرکراو پاش چەندد جار محاکمەی بەئەشکەنجەوە، پاشان ۲٥ساڵ حوکمی تەعزیری بۆبڕایەوە. لەم زەمەنەدا هەموو هەوڵی خۆی وبنەماڵەکەی بۆئازادی مەرجدارو مەرەخەسی مایەپووچ مایەوە. پێشتر پێیان ڕاگەیاندبوو گەر دادگا، دۆسیەکەی نەدۆزێتەوە، بەزۆرەملی دەبێ ۱۰ ساڵی دیکە لەزیندان بمێنێتەوە. ناوبراو لەکاتی دەسبەسەرکرانییەوە بۆماوەی ٦مانگ لەژوورەتاکە کەسییەکای سپای پاسداران وئیدارەی ئیتلاعات لەبن گرانترین ئەشکەنجە وسوکایەتی وئازاری جەستەیی وڕۆحی دابووە.

محەممەد نەزەری (زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج)

ناوبراو لەدایکبووی ۱۳٥۰ کوڕی حەمدوڵا لەشاری شایندژ لەڕێکەوتی ۹ ی جۆزاردانی ۱۳۷۳ بەتۆمەتی ئەندامەتی یەکێک لەحیزبە کوردییەکان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران لەماڵی خوشکی لەشاری بۆکان دەستبەسەرکراو ولەبن گرانترین ئەشکەنجە بۆدان پێدانان وپاش ۲ مانگ کەلە ژووری تاکەکەسی دابووەوپاشان دەینێرنە دادگای مەهاباد، بەڵام بەپێی ئەوەی لەو کاتەدا دادوەری لێ نابێ لەگەڵ چەندد کەسی دیکە ڕەوانەی دادگای ورمێی دەکەن ولەوێ دادوەر جەلیلزاودە بەبێ ئەوەی ئیزنی بەرگری کردنی لەخۆ پێ بدات. تەنیا بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی لێپرسەران ناوبراوی مەحکووم بەئێعدام کرد، ئەم حوکمە لەڕێکەوتی ۱۷ ی پوشپەڕی ۷٨ داشکا وبووبە تاهەتایی. ناوبراو لەهەموو ئەو زەمەنەی لەزیندان بووە وتەنانەت لەکاتی مردنی دایکیش ئیزنی بەشداری لە خاکسپاردنی پێ نادەن.

والی دروودی (زیندانی یەزد)

ناوبراویش یەک لەبەندکراوە بێبەشەکان لەمافە سەرەتاییەکان. ماوەی ۱۰ ساڵی لەزیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان و ۹ ساڵیشیلە زیندانی یەزد تێپەڕ کردووە. ناوبراو ساڵی ۱۳۷٥ی هەتاویلەشاری کامیاران لەگەڵ محەمەد مرادی، عومەر ئیمامی کوڕی حەسەن وعەلی ساڵحی دەستبەسەرکرابوو. ناوبراو حوکمی تاهەتایی بۆ بڕدرابوویەوە.

عومەرئیمامی (زیندانی یەزد)

ناوبراو خەڵکی جوانڕۆ. حوکمەکەی تاهەتایی کەلە تەمەنی ۲۳ ساڵان لەگەڵ والی دروودی دەستبەسەرکرابوو، هەنووکە ماوەی ۲۰ ساڵە پێکەوە لەزیندانەکانی مەنفای کرماشان ویەزد لەزینداندان.

عومەر فەقێ پوور (زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج)

ناوبراو لەزیندانی ڕەجایی شاری کەرەجدایە.۱۷ ساڵ پێشووتربە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، لەڕێگەی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران، لەگەڵ (خالیدفەرەیدونی) لەدادگای شۆڕشی مەهاباد سەرەتا بەئێعدام مەحکووم کرا پاشان لەدادگای پێداچوونەوە بەپلەیەک داشکان بوو بە زیندانی تاهەتایی وهەنووکەیش لە بەندی ۱۲ ی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگیراوە…ئەمە لەکاتێکدایە کچی ئەم بەندکراوە لە ۳ ساڵانەوە بابی خۆی نەدیووە. ناوبراو لەتەواوی ئەم ساڵانە لەمەرەخەسی وتەنانەت چاوپێکەوتنی لە پێشەوە بێ بەهرە بووە وتەنانەت جارێکیش کچەکەی نەدیتووە.

خالید فەرەیدوونی (زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج)

ناوبراویش لەبەندیخانەی ڕەجایی شاردایە، لەخەرمانانی ساڵی ۱۳۷۹ ی هەتاوی دەستبەسەر وبەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەدادگای شۆڕشی مەهاباد ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا. پاش سێ ساڵ ونیو لەدادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی ساڵێک داشکاو بوو بە زیندانی تاهەتایی.

کەریم مەعرووف عەزیز (زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج)

ناوبراو لەزیندانی ڕەجایی شاردایە، ناوبراو ۱۹ ساڵە لەزیندانەکانی ئێراندایە، پێشتر بە مەبەستی گۆڕینەوە لەگەڵ زیندانیانی ئێرانی لەوڵاتی ئێراق لەزیندانی ڕەجایی شار گواسترابوویەوە، کەڕێکەوتی دەی جۆزەردانی ۱۳۹٥ی هەناوی بەهۆکاری نادیار گەڕێنرایەوە بۆ هۆڵی ۱۲ ی زیندانی ڕەجایی شار ولەگۆڕینەوەی خۆیان بواردبوو. ئەم بەندکراوە سیاسییە تووشی نەخۆشی شەکرە وزەختی خوێنە وهەروەها ئازاری دڵیشی لەگەڵدایە ولەوماوەی لەزینداندایە پترلە ۲۰ جار لەناو زیندان نەشتەرگەری کراوەو جارێکیش نەشتەرگەری دڵی کردووە. ناوبراو خەڵکی باشووری کوردستانە وپێشتریش دوابەدوای تەقینی ئاپاندیس ڕاگوێزی نەخۆشخانە کراوە وبەبێئەوەی خولی دەرمانییەکەی تەواو بکات بانگێشتی زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج کرابوو. ناوبراو بەتۆمەتی سیخۆری زیندانی تاهەتایی مەحکووم کرابوو.

ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ (زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج)

هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەهاری ۱۳٨۷ لەدەوروبەری یەکێک لەگوندەکانی شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی سپای پادارانەوە و پاش تەقە وپێکرانیلەلایەن ئەم هێزانەوە بەچەشنی برینداری دەستبەسەرکراو سەرەڕای پێویستی بەخێرای بۆچارەسەری بۆلێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانەی ئەمنی دەکرێت، لەپێوەندی لەگەڵ ئەندامێتی پارتی کرێکارانی کوردستان لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێتلەماوەی لێپرسینەوە بەهۆی ئەوەی زامەکانی چڵکی کردبوو کرم لێی دەدات ولەوماوەیەدا ناوبراوچارەسەری پزیشکی بۆ نەکراو. پاش چەندد مانگ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پ.ک.ک ئێعدامی بەسەردا سەپێنراو پاش ناڕەزایی دەربڕینی بەنیسبەت حوکمەکەیەوە دیوانی باڵای ووڵات حوکمەکەی داشکاو بووبە دەساڵ ودوورخرایەوە بۆزیندانی قەزوین.

ئەم زیندانییە سیاسییەی کوردلە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە لەساڵی ٨۷ تابە ئێستهسێ جار، چل ڕۆژ لەسەرماوەزی ٨٨، دوحەوتوو لە پووشپەڕی ۹۱ ودواین جاریش دە ڕۆژ لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن، کەدوابەدوای ئەم مانگرتنەی بەرپرسانی زیندانی قەزوین گواسترایەوە بۆزیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ولەم ماوەیەشدا چەندد جار بردراوە بۆنەخۆشخانەیوهەرجارەیش بەبیانووی جۆروجۆر تەنانەت پشکنینیشی بۆنەکراوەوبۆناڕەزایی دەربڕینیش دەستی داوەتە مانگرتن وبەرپرسایەتی گیانیشی خستۆتە ئەستۆی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی. ناوبراو لەماوەی چەندد ساڵی ڕابردوو لەزیندانەکانی ماکۆ، قەزوین، ئەوین وڕەجایی شار زیندانی کێشاوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان