كچێكی ١٣ ساڵە بە هۆی بەشودانی زۆرەملێ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێك كە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە: مێرمنداڵێكی ١٣ ساڵەبەناوی”مەهەستی” لە گوندی پاڵنگانی سەر بە ناوچەی كامیاران بە هۆی بە شوودانی زۆرەملێ دەستی دایە خۆكوژی و لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەیان حاڵەتی هاوشێوە لە كوردستان روویداوە كە هۆكارە سەرەكیەكەی بۆ هەژاری و كێشە كۆمەڵایەتیەكان دەگەڕێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: