ک.م.م.ک:
محەممەد مەمەندزادە، ڕۆژنامە نووس و و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری سەردەشتە، پاشی بانگهێشت کردنە یەک لە دوای یەکەکانی دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمی ئێران ناچار بە بەجێ هێشتنی کوردستان و ئێران بوو، ئێستاش حکومەتی تورکیا دەسبەسەری کردووە و مەترسی بە زؤر گەڕاندەوە(دیپۆرت)لە سەرە.
ئەو ڕۆژنامە نووس و چالاکوانە مەدەنییە بە هۆی هەڕەشە و بانگهێشت کردنی یەک لە دوای یەکەکان کە لە لایەن دەزگا ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی ڕێژیمی ئێران بۆی دەناردرا، ناچار بوو کوردستان و ئێران بەجێ بهێڵێت و دوای گەیشتنی بە تورکیا لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئەو وڵاتە دەسبەسەر کرا و لەوانەیە بە زۆرە ملێ بیگەڕێننەوە بۆ ئێران.
شایانی باسە کە دیپۆرت و گەڕاندنەوەی ئەو ڕۆژنامە نووس و چالاکوانە مەدەنییە هەڕەشە لە ژیانی ناوبراو دەکات.
محەممەد مەمەندزادە هاوکاری مانگنامەی “خەتی سولح”بوو و هاوکات لە گەڵ کاری رۆژنامەوانی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزیش بوو، و یەکێک لە بونیادنەرانی ئەنجومەنی ژینگە پارێزی “بژوێن “ی شاری سەردەشتە .
ع . ر