بەپێی ڕاپۆرتێک کەبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ڕۆژی ٦ۍ خەرمانان کۆڵبەران لە سەر سنووری پیرانشار لە لایەن هێزی ئینتزامییەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆ.
بەپێی هەواڵەکە ٥ بارگینێکی کاسبکاران وەبەر دەکەوێت و کاسبکاران خۆیان دەربازی ئەو دیوی کوردستان دەبن و لە کوشتن ڕزگار دەبن.
شایانی باسە بار و کەلوپەلی کاسبکاران لە لایەن هێزی ئیتنزامییەوە بەتاڵان دەبرێت.
کاسبکاران کۆڵبەرانی کورد جگەلەوەی گەر بدرێنە بەردەسڕێژ و بکوژرێن هیچ لێپرسینەوەیک لە ڕێداری و بکوژان ناکرێت ، لەئەگەری دەستبەسەر کردنیشیاندا هەم ماڵەکانیان بەتاڵان دەچێت و هەمیش جەریمەی زۆر و گران دەخرێتەسەر گاسبکاران و سزای زیندانیشیان بۆ دەبڕێتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


