هاوپەیمانی دژی خۆبەڕێوەبەری دێمکراتیکی ڕۆژئاوا

حکومەتە دیکتاتۆر سفەتەکانی ناوچەکە، بە ڕێبەرایەتی تورکییە یەکانگیر بوون دژی تاکە هێزی دێمکراتیک لە سوریەیکی یەکگرتودا .

حکومەتە دیکتاتۆر سفەتەکانی ناوچەکە بۆیان دەرکەوتوە کە هێزی دێمکراتیکی سورییە بە بەرخۆدانی و تێڕوانین و سیمایکی نوێ و پێشکەوتو بە بەراورد لە گەڵ گۆڕان و ئاڵووگۆڕە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان و خاوەنی بیرو ئیرادەی تایبەت بە خۆ سەرەی دێمکراتیک و شێوە فێدراڵیزمێکی خۆبەڕێوەبەری و کردوەی باشیان لە ناوچە کانی ژێر دەستیان و کانتۆنەکانی جزیرەو عەفرین و کوبانی و ڕێگاێکی نوێ و نمونەیکی مۆدێڕن و ڕزگاری خواز بۆ نەتەوە و گەلانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندان.

حکومەتی بەعسی سورییە بە یارمەتی حیزبوڵای لوبنان و کۆماری ئیسلامی ئێران ، لە گەڵ هێزەکانی سپای نەتەوەی دێمکراتیکی سوریەدا لە شاری حەسەکە کەوتنە شەڕەوە و خەڵکانی مەدەنی و هاووڵاتییانیان  کردە ئامانج و بوون بە هۆی کوشتن و بریندار بوونی دەیان کەس لە شارۆمەندانی حەسەکە.

هێزەکانی ڕۆژئاوا کە پێکهاتەیکن لە یەکگرتویی جیهانی وگەل ، لە هاووڵاتی ئوسترالیایی و هاووڵاتی ئەمریکی لە خۆگرتوە و ئەم یەکگرتوییە تاکە مەتەرێزی بەرخۆدانە دژی داعش و هێزە جیهادی و ئیسلامییەکان لە درێژایی چەند ساڵی ڕابرودا .

بەڵام وادیارە بە سەرکەوتنی ئەم یەکگرتوییە جیهانییە لە مەنبەج و حەسەکەدا، حکومەتە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەی توشی دڵەڕاوکە کردوە.

تورکییە لە دژایەتی بە ئازاد کردنی مەنبەج و حەسەکە نەوەک ئەوەی جرابلوس لە دەست بچێت و هێزەکانی داعش و ئەو دەڤەرەش بکەونە دەستی هێزەکانی سپای دێمکراتیکی ڕۆژئاوا بە هەڵکردنی چرا سەوزی ئەمریکا بە تانگ و زرێپۆشەکانییەوە سەروەری خاکی ڕۆژئاوای شکاندو هاتە ناو دەڤەری خاکی پیرۆزەوە و شوێن و پێگەی هێزەکانی سپای دێمکراتیکی ڕۆژئاوای لە دەوروپشتی مەنبەجی هەر لە سەرەتاوە تۆپباران کرد.

هاتنی تانگەکانی ئەرتەشی تورکییە بۆ ڕۆژئاوا شەڕێکی دوور ودرێژی بەدیاری بۆ گەلانی ناوچەکە هێناوە هەبونی هێزی سەربازی ئەرتەشی تورکییە نەک هەر بۆ کوژاندوەی شەڕ و پاککردنەوەهێزە ترۆریستیەکانی داعش نییە بەڵکوو درێژەپێدەری شەڕێکی ماڵوێرانکەرە کە گیان وژیانی هەزاران کەسی کردۆتە قوربانی .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی سیاسەتی شەڕخوازانەی حکومەتەکانی تورکییەو ئێران و سوریە دژی کورد، داخوازی خۆی ئاراستەی ڕێکخراو و دامەزراوە مەدەنییەکانی جیهان دەکات بە ناڕەزایەتی دەربڕینی هەمەلایەنە  خوازیاری  بەزوویی چونەدەرەوەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکییە بن لە خاکی سوریەی دێمکراتیک و ڕۆژئاوای کوردستان بن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان