بە گوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە ئامانجی سەرەکی تورکیا لەجەڕابلووس ئاستەنگی درووست کردنە لە بەرانبەر دەستڕاگەیشتنی کوردەکان بە سنوورەکانی باشووری تورکیا.
پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کەئامانجی تورکیا لەچوونی لەڕێی زەوینییەوە بۆ سوریا،پێشگرتنە لەهەمبەر دەستڕاگەیشتنی کوردەکان بە سنوورەکانی باشووری تورکیاوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە وکوتەی Haber7،پارتی دیمۆکراتیکی گەلان، لەڕاگەیاندراوێکی فەرمی دا بەئاماژە بە ئوپوڕاسیۆنی زەوینی سپای تورکیا بۆجەڕابلووسی سوریا جەختی کردوەتەوە: چونێکی لەم چەشنەی تورکیا بۆناو شەڕێکی ناوخۆیی کە 5ساڵە درێژەی هەیە بۆ ئەم وڵاتە دەرەنجامی نیگەتیڤی بەدوادا دێت.
ئەم دۆخە بەقازانجی گەلی تورکیا وسوریا نییە.ڕووداوەکانی حەوتووی ڕابردوو لەسوریا وەکوو ؛ ڕزگارکردنی منبەج لەلایەن سپای دیمۆکراتیکەوە وبڕینی هێڵی لوجەستیکی ــچەکداری ڕەقەــ جەڕابلووس لەلایەن هێزەکانی YPGوە وەرلەم پێوەندییەدا بڕینی پێوەندییەکانی داعش لەگەڵ جیهانی دەرەوە ،بووە بەمایەی دڵەڕاوکێ وپەرۆشی تاقمێک.هەربۆیە ئەو ڕۆ تورکیا بەدەستێوەردانی چەکداری هەوڵی داگیر کردنی جەڕابلووسی بەبنەما گرتووە کەلەساڵی 2014وە لەکونتڕۆڵی داعش دایە.
ئەم پرسە بەتەواوی ئەشکرایە کە سیاسەتی 5ساڵەی تورکیا لەهەمبەر سوریا شکستی هێناوە.هەنووکەیش تورکیا بۆ ئاڵوگۆڕ لەپێوەندییە سیاسییەکانیدا وەرچەرخانێکی 180پلەیی لەهەمبەر سوریا پێک هێناوە کە ئەم ڕەوتەیش بەڕادەی ڕەوتە سیاسییەکانی پێشوویی لەهەڵەدایە.
تورکیا نابێ بەپەنابردنە بەر میتۆدگەلی چەکداری دەستێوەردانی شەڕی ناوخۆیی سوریا بکات.
بەتایبەتی پێویستە تورکیا هەرچی خێراترە کۆتایی بە سیاسەتە دژبەریەکانی بەرانبەر بەکوردانی ڕۆژئاوا بێنێ وسپاکەی بەرەو پاشەوە بکشێنێتەوە.
ئەو کوردانەی لەڕۆژئاوا دەژین وهەروەها ئەو هێزانەی لەچوارچێوەی سپای دیمۆکراتێکدا بوونیان هەیە دوژمنی تورکیا نین.دیسانەوە پاشەڕۆژی سوریا لەدەستی گەلانی سوریا دایە وپێوەندی بەهیچ ووڵاتێکەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان