بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون ڕەزەوان و وەرزێرانی گوندەکانی “سوورەوەران، گەناو، شەروێنە، سپێوەر، سەر بە جوانڕۆ “بە هۆی کەم ئاوی و خەمساردی بەرپرسان و ڕێداری داساپاوەو بەرو پیری کۆچی بێ وادەی پانتایی شاری گەورەوە دەچن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە درێژەی چەن ساڵی ڕابردودا زۆربەی باخەکانی ئەم دەڤەرە بە هۆی کەمی ئاوی پێویست بۆ ئاویاری هەڵپڕوکاون یان خود بەتەواوی وشک بوون.
یەکێک لەو باخدارانە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاند؛ وشکبونی باخەکانی ئەم دەڤەرە ڕوی لە هەڵکشانە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەم دۆخە پەرەی سەندوە .لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت بەرپرسانی ناوچەکە کانی و چاوانەکانیان زەوت کردوە وڕێگرن لەوەی هاووڵاتیان کەڵکیان لێوەرگرن.
هەر لەو بواردا باس دەکرێت کە پڕۆژەی بەخشی شروێنە تەواوی کانییەکانی ئاوی باڵاخانی شروێنە ی تاپۆ کردوە و کەڵک وەرگرتن لەم کانیاوانە بۆ باخەوانەکان دەبێت بەئیزنی ڕێداری حکومی بێت .
شروێنە و سپێوەر لەو ناوچە دەگمەن و سەرنجڕاکێشانەی شەرستانی جوانڕۆیە کە لەدرێژایی ساڵدا زۆر گەشتیار ڕادەکێشێت بو ناوچەکە.
بەداخەوە شێواندی سروشت و لەناوبردنی ژینگە بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی پلان بۆ داڕێژرا و پڕ لە هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندایە.ئەم پلانە بە زەوی سوتاو ناوی دەرکردوە و لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ لەناو بردنی کشت و کاڵ و بڕین و لەناو بردنی باخ ومەزرای ڕەقیبە یانێ ئەو کەسانەی کە لە گەڵ سیستمی حکومەتدا بەجۆرێک دژایەتییان هەیە و لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی ئەواندا نین.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان