بەندکراوێکی سیاسی کورد۱۷ساڵ زیندان بە بێ پشوو(مەرەخەسی)

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی کوردستان “خالید فەرەیدوونی”ماوەی ۱۷ساڵە لەزیندان دایە ولە مافە سەرەتاییەکانشی بێ بەهرەیە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بەتێپەڕینی پتر لە۱۷ساڵ زیندانی بەردەوام ولەگەڵ هەبوونی ئیمکانی یاسایی کەڵک وەرگرتن لەئازادی مەرجدار(مشروط)ومەرەخەسی،ناوبراو هەنووکەیش بەبێ بایەخمەندبوون لەمافەکانی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەزیندانە.

سەرچاوەیەی ئاگادار لە دۆخەکە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردسانی ڕاگەیاند:(هەموو هەڵسووکەوتەکانی ناوبراو لە کاتی هاتنی بۆ ئەو بەندیخانە لەبن چاوەدێری وکونتڕۆڵ دایە.سەرەڕای ئەوەی بەدەیان جار داوای پشووی کردووە،بەڵام هیچ کات بەرپرسانی بەندیخانە ئیزنی هاتنە دەرەوەیان پێ نەداوە.)

فەرەیدوونی کەلەگەڵ عومەر فەقێ پوور چالاکێکی دیکی سیاسی کورد دەستبەسەر کرابوو،پاش لێپرسینەوە وڕوون کردنەوەی حوکمەکەی ،ماوەیەک لە زیندانەکانی پررانشار،مەهاباد و ورمێ ڕاگیراو پاشان ڕاگوێزی زیندانی ڕەجایی شارکرا. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: تاوانی ئەم دوو بەندکراوەی، (سەرەتا کوردبوون پاشان محاربە لەڕێگەی ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردییەکان وهەوڵدان دژبە ئاسایشی نەتەوەیی)ناو زەد کردووە.

خالید فەرەیدوونی بەپێی ئەوەی پتر لە۱۷ساڵە لە زینداندایە ، مافی بەهرەمەندبوونی لە ئەزادی مەرجداری هەیە.ناوبراو ڕێگەی کەڵک وەرگرتن لە قۆناغەکانی ئازادی مەرجداری زیندانیانی لە بڕگەی (تبصرە)۱ی مادەی یەکی یاسای ئازادی مەرجداری زیندانیان کەبەو پێیە،مەحکوومکراوانی تاهەتایی پاش تێپەڕاندنی ۱۲ لەماوەی زیندانییەکەیان ،دەتوانن کەڵک لە ئازادی مەرجدار وەربگرن.

ئەم بەندکراوە سیاسییە لەخەرمانانی ۱۳۷۹ی هەتاوی دەستبەسەر وبەتاوانی کوردبوون وهەوڵدان بە تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی ومحاربە لەدادگای شۆڕشی مەهاباد ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.پاش تێپەڕبوونی ۳ساڵ ونیو لە دەنگی دادگای پێداچوونەوە ،حوکمی خالید فەرەیدوونی بە پلەیەک داشکان حوکمی تاهەتایی بۆ بدرایەوە.ناوبراو هەنووکە لە بەندی ٤ی هۆڵی ۱۲ی ڕەجایی شار ڕاگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان