ناوەندی هەواڵنێری فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران ایرنا، لە هەواڵێکی بڵاو کراو سەبارەت بە سەردانەکەی مەسعود بارزانی، بێ رێزی و بێ حورمەتی بە کەسایەتی بەرێز مەسعود بارزانی و جل و بەرگی کوردی دەکات.
بەرێز مەسعود بارزانی لە سەردانی بۆ وڵاتی تورکیا بە جل و بەرگی کوردی ئامادە بوو، مەبەستی بەرێزیان لەو سەردانە گفتوگۆ و گۆرینەوەی را و نەزەر لە سەر بار و دۆخی ئەو دواییانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین ە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بوو.
ناوەندە سیاسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت ناوەندە هەواڵگریەکانی ئەو وڵاتە، کە بەو سەردانە و پەرەسەندنی پێوەندیە دیپلۆماسیەکانی هەرێمی کوردستان ناراحەتن، بۆ دژایەتی و بەرپرچکدانەوە و هێرش بردنە سەر بەرێز مەسعود بارزانی، هێرش دەکەن سەر داب و کلتووری کوردان، کە جل و بەرگی کوردان یەێک لە نمادەکانی ئەو کلتوورەیە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، کە ماوەیێک لەمەوبەر، لە یاریگایی الغدیری شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێ رێزی کرا بە ماڵباتی یەکێ لە وەرزشوانە کوردەکانی تیمی واڵیبالی ئەو شارە، هەر وەها ساڵی پار لە شاری مەریوان ناوەندە ئەمنی وئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە بێ رێزی و بێ حورمەتیان بە جل و برگی ژنانی کورد کرد کە نارەزایەتی گەورەی لێ کەوتەوە.
جێی ئاماژەیە کە رۆژانە و بە دەیان جار لە صدا و سیمایی کۆماری ئیسلامی هێرش و بێ حورمەتی بە گەلی کوردستان و باقی نەتەوەکانی تر دەکرێت و وەک ئەبزارێک بۆ بێ رێزی و سەرکووتی گەلانی لێ هاتوە