وێنەگرانی سنە لەبەرانبەر پارێزگای ئەوشارە دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێژەیەکی زۆر لە وێنەگرانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆهۆی کێشەی ئابووری وکەمتەرخەمی بەرپرسانی پێوەندی دار لەبەرانبەر پارێزگای ئەوشارە گردبوونەوەی مانگرتنیان پێک هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتەکە گروپێک لەوێنەگران بەهۆی کێشە وگرفتی ئابووری وهاتنە خوارەوەی ئاستی داهاتەکان  ڕۆژی دووشەممۆ یەکی خەرمانان لەبەرانبەر پارێزگای ئەو شارە  دەستیان دایە مانگرتن.

یەک لەو بابەتانەی کە وێنەگران جەختیان لەسەری بوو، زۆرینەی ئیدارە حکوومییەکان بۆ وێنە  ئیدارەی پۆست و پەروردە وفێرکاری لەناوخۆی ئیدارەکەیاندا ناوەندی وێنە کێشانیان کردۆتەوە وئێزن بە خەڵک نادەن لە لای وێنەگران وێنە بکێشن بۆڕاپەڕاندنی کارو گرفتەکانیان.

وێنەگرانی ناڕازی بەپێی بنەماکانی یاسای کار داوا لەو ئیدارانە دەکەن ،دەستێوەردان لەکارو پیشەی ئەوان نەکەن وئیدارەکان بۆیان نییە دەست بدەنە وێنەکێشانی ئەو کەسانەی کە کارەکانیان بەو ئیدارانەوە پەیوەست دەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان