هێزە ئەمنییەکان هاوڵاتیەکیان لە شاری میاندواو دەسبەسەرکرد

ک.م.م.ک:

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیان لە شاری میاندواو رۆژی پێنجشەممە ٩ی پوشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی مامل ئازەربەرزین خەڵکی گوندی سەرچنار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان بە بێ بڕیاری دادوەر ئەو هاوڵاتیان دەسبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواست.

هەتا ئێستا لێگەڕان و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاوڵاتیە بی ئەنجام بووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری مامل ئازەربەرزین هیچ زانیارییەک ئاشکرا نەکراوە.

هەر وەها لە پەیوەندی لە گەڵ ئەو هەواڵە، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پوشپەڕ هاوڵاتێکی دیکەی کورد بە ناوی مەنسوور کەربەلایی کوڕی محەممەد خەڵکی گوندی سەرچنار سەر بە شاری میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر رەوانەی جێگایەکی نادیار کراوە.

ع . ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: