تاپۆنەکردنی ناوی زیندانیانی سیاسی ئاینزای سوننە کەڕۆژی ۱۲ی گەلاوێژ ئێعدام کران لە بەهەشتی زارا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوابەدوای چوونی بنەماڵەی ئێعدامکراوانی ئاینزای سوننە بۆکڕینی قاتەکانی سەری گۆڕی ئەو تاقمە لە زیندانیانی بیروباوەڕی ئاینزای سوننە کە لەم دواییەنەدا بە کۆمەڵ لەڕێکەوتی ۱۲گەلاوێژی ئەوساڵ ئێعدام کران، پێیان کوترا کە ناویان لەبەهەشتی زارا تاپۆ نەکروە.

بەرپرسانی بەهەشتی زارا بەبنەماڵەکانیان کوتووە” تائەوکاتەی دەرنەکەوێ کێ لەم شوێنە نێژراوە ناتوانن قاتەکانی سەرووی بکڕن”

بنەماڵەکان بۆ وەرگرتنی نامەیەک سەردانی زیندانیان کردبەڵام بەرپرسانی زیندان پێیان کوتن:”ناوی ئەم زیندانییانە وەکو ڕاگواستن لەلای ئێمە نووسراوە نەک ئێعدامی” ولەپێدانی نامە بەم بنەماڵانە خۆیان بواردووە.

جێگەی باسە کەبەشێک لەگۆڕستانەکانی تاران بەهۆی کەمبوونی شوێن لەسێ قاتدا مردوەکان دەنێژن، هەربۆیە کەسوکاری مردووان بۆئەوەی گۆڕێک نەکەوێتە سەرگۆڕی مردووەکەیان ئیزنی کڕینی قاتی سەرەوەیان هەیە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە۲۲بەندکراوی بیروباوەڕی ئاینزای سوننە  ڕۆژی ۲۲ی گەلاوێژ بەکۆمەڵ ئێعدام کران. وەزارەتی ئیتلاعات تەنانەت ئیزنی دواین چاوپێکەوتن وبەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئاینزای سوننەی پێ نەدان.تەرمی ئێعدام کراوان لەلایەن ئیتلاعاتەوە نێژران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان