دوور خستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ ئازەربایجانی شەرقی


ک.م.م.ک:
شەممە ١١ پوشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی”سەید محەممەد حوسەینی”زیندانی سیاسی کورد خەڵکی شاری پیرانشار دوور خرایەوە بۆ شاری هەریس لە پارێزگای ئازەربایجانی شەرقی(ڕۆژهەڵات).
جێگای ئاماژەیە سەید محەممەد حوسەینی لە لایەن دادگای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی محاڕەبە(دژایەتی کردنی شۆرشی ئیسلامی ئێران) بە ٨ ساڵ دوور خستەوە لە زێدی خۆی بۆ شاری هەریس حوکم درابو.
ئەم هاووڵاتییە لە پاش تەسلیم بوون بە بڕیاری دادگا و هەژمار کردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوتری حوکمەکەی بۆ ٢ساڵ دوور خستنەوە لە زێدی خۆی کەم کرایەوە.
پێویستی وەبیرهێنانەوەیە، سەید محەممەد حوسەینی لە ڕابردوودا ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بوو و پاش گەڕانەوەی بۆ ناو خوێ ووڵات(ئێران)لە ١٩ی مانگی بەفرانباری ساڵی ۲۷۱۷ی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و لە ٢٦ی ڕەشەممەی ۲۷۲۱ دا بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کرا بوو.
ع.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *