سنە؛ “بینا”یەکی کۆن ڕووخاوە و چەندین کەس لەژێر پاشماوەکاندا ماون


ک.م.م.ک

بەپێی سەرچاوەکانی ناوخۆیی، یەکشەممە ڕێکەوتی 12ی پووشپەڕی 2722ی کوردی،، بینایەکی کۆن لە گەڕەکی “سەر تەپۆڵە”ی شاری سنە ڕووخا و تا ئێستا چەندین کەس لەژێر پاشماوەکاندا ماون.

“سەلاح وەکیلی” بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی شارەداریی حکوومەتی ئێران لە سنە ڕایگەیاندووە کە بینایەکی کۆن لە گەڕەکی “سەر تەپۆڵە”ی ئەو شارە ڕووخاوە و شەش کەس لەژێر داروپەردوودا گیریان کردووە.

ئەو بەرپرسەیی کۆماری ئیسلامی هەروەها وتوویەتی کە ئەگەری ڕووخانی بەشێکی دیکە لەو بینایە هەیە، بۆیە ماڵەکانی دەوروبەر پێویستە چۆڵ بکرێن.
بە وتەی هێزەکانی فریاکەوتنی مانگی سوور، تا ئێستا ئەوان توانیویانە لەو چەند کەسەی کە لەژێر بینا ڕووخاوەکەدا گیریان کردووە، یەک کەسیان ڕزگار بکەن، بەڵام ئەوانی دیکە هێشتا دەرنەهێندراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانییارییەک وورد لەسەر چارەنووسی ئەو هاوڵاتییەیانەی لە ژێر پاشماوەکانی ئەم بینایه دا ئاسێ ماون نییە.
سیاسەتی چەوتی سیاسی، ئابووری و بیناسازی و خزمەتگوزاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەر چرکەسات دا بە بەهای گیان بەخت کردنی هاوڵاتییانی هەژار و بێ گوناە تەواو ئەبێت و ئەم حکوومەتەی ناڕەوا بە هیچ شێوەێەک خۆی لە بەرامبەر گیانی ئەم خەڵکە بەرپرس نابینت.
ع. س
.

Leave a Reply

%d bloggers like this: