دارستانەكانی پاوە ئاگریان تێبەردرا

دارستانەكانی پاوە لە لایەن چەند كەسی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردرا كە دوای چەندین کاتژمێر و سووتان چەندین هێکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە بە هەوڵ و یارمەتی خەڵكی ناوچەكە كۆنترۆڵ كرا

بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی کومه له ی مافی مرۆفی کوردستان گەیشتووە، كاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەكی سەر لە بەیانی رۆژی یەكشەممە، ٣١ گەلاوێژ، بەشێكی بەرچاو لە دارستانەكانی شاری پاوە لە لایەن چەند كەسی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا كە دوای چەندین كاتژمێر و سووتانی چەندین هێكتار لە دارستانەكانی ناوچەكە ئاگرەكە لە لایەن خەڵكی ناوچەكە و چالاكانی ژینگەپارێزی كۆنترۆڵ كرا.

جێگای ئاماژەیە، دام و دەزگا سەركوتگەرەكانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەی جۆراوجۆر هەوڵی لە ناو بردنی سروشت و دارستانەكانی كوردستان دەدەن و لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە بە سەدان هێكتار لە دارستانەكانی كوردستان لە ئاگردا سووتاون و بە وتەی خەڵكی ئەو ناوچانە زۆربەی ئەو كەسانەی كە دەستیان لە سووتانی ئەو دارستانانەدا بووە سەر بە ناوەندەكانی كۆماری ئیسلامی بوون لە ناوچەكە.

کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان