لە شاری سەردەشت سێ کاسبکار دەسبەسەر کران

بەپێی ڕاپۆرتێک کە بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە دوای چێشتەنگاوی ڕۆژی شەمە یەکی خەرمانان سێ کەس لە کاسبکارانی خەڵکی گوندی “گەولان”سەر بە شارستانی سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانی حفازەت ئیتلاعاتی شاری سەردەشتەوە دەستبەسەر کران.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەوە دەکات کە “ئەحمەدمەولانیا ، عەلی مەولانیا و عەلی عەلیزادە لە “ئالانی و ناوچەی ئەشکان لە و کاتیەیدا کە بۆ نوێ کردنەوەی کارتی پیلەوەری سەردانی بنکە پەیوەندی دارە کانیان کردبوو هەر لەوێدا دەستبەسەردەکرێن و ئیستا دەستبەسەری دایرەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامین  لە شاری سەردەشت .

لە چەن حەوتوی دەربازبوودا زۆریەک لە لاوانی گوندەکانی ناوچەی ئالان بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەوەی لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر بکرێن، ئاوارەی شوێنە نادیارەکان کۆچیان کردوە و ئێستا هیچ هەواڵێک لە گەنجێک بەناوی” دانا ئیبراهیم نژاد”لە بەر دەستدانییە کەسێک لە خەڵکی گوندەکە لە گەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ پەیوەندی گرتوە و ڕای گەیاندوە مەزەندە دەکرێت ئەو گەنجانە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابێتن و ڕەوانەی کونجی زیندان کرابێتن.

پێویستە بە بیری بێنینەوە ئێوارە درەنگانی ڕۆژی ۷ی پوشپەڕ تەقەی ڕاستەوخۆی فەرماندەی پاسگای ئینتزامی گوندی “گۆزڵە”بە ڕووی دوو برا بەناوەکانی لەتیف و ڕەئوف عەلیخانی کە بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی یەک لەوان و دواتر سەربازانی ئامامادەش لەولاکەوە  برا کۆڵبەرەکەی تریان کوشت .

لە دوای ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی گوندەکە لە ڕۆژی پێنج شەمە ۱۰ی پوشپەڕ سێ کەس بەناوەکانی ئەبوبەکر و ناسێح عەلیخانی و عومەر عەبدوڵاپور لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی  کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سەردەشت دەستبەسەر کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان